1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

بابەتەکان

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems

ئه‌م جومگه‌ (جوومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر) یه‌شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌ده‌به‌ستێته‌وه‌به‌بنی که‌له‌ی سه‌ره‌وه. ئه‌م گرفته‌ئازار و ناڕه‌حه‌تی له‌نانخواردن و هه‌ندێ باری تر دروست ده‌کات.

ده‌توانیت هه‌ست به‌جوڵه‌ی ئه‌م جومگه‌یه‌بکه‌یت به‌دانانی په‌نجه‌ت له‌به‌رده‌م گوێیه‌کانت و له‌هه‌مان کاتدا شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌بجوڵێنه‌واته‌ده‌مت بکه‌ره‌وه‌و دایبخه‌، له‌م کاته‌دا ئه‌و به‌شه‌ئێسکه‌ی شيویلگه‌ی خواره‌وه‌که‌جوومگه‌که‌پێکده‌هێنێت، به‌ناو چاڵی جوومگه‌که‌که‌بنی که‌له‌ی سه‌ر پێکیده‌هێنێت ده‌خلسکێت.

ئه‌م ناڕێکییه‌ده‌کرێ دووشی زۆر که‌س ببێت ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر ته‌مه‌نێک بن. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه‌ئافره‌تی گه‌نجن.

نیشانه‌کانی چین؟

ئه‌م ناڕێکییه‌جۆری جیاوازیان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌گرفتی جیاوازیش دروست ده‌که‌ن. نیشانه‌زۆرباوه‌کانی ئه‌مانه‌ن:

یه‌که‌م: هه‌بوونی ئازار له‌ماسولکه‌کانی ده‌موچاو و خوودی جومگه‌کان، یان ئازار له‌ده‌وری گوێیه‌کان. هه‌ندێ که‌س هه‌ست به‌ئازار ده‌که‌ن له‌ده‌وری مل و شانیان، به‌تایبه‌تی کاتێک قسه‌ده‌که‌ن، شت ده‌جوون، یان باوێشک ده‌ده‌ن. هه‌ندێ جار ئه‌م گرفته‌ده‌بێته‌هۆی گرژبوونی ماسولکه‌کان.

دووه‌م: هه‌بوونی کرته‌، ته‌قه‌ له‌ جوومگه‌که‌له‌کاتی ده‌م کردنه‌وه‌و داخستندا. هه‌ندێ که‌س گوێیان له‌م ژاوه‌ژاوه‌ده‌بێت به‌ڵام نیشانه‌ی تریان نییه‌، له‌م باره‌دا ڕه‌نگه‌ئه‌و که‌سانه‌ئه‌م گرفتی جوومگه‌یه‌یان نه‌بێت.

سێیه‌م: گرانیی له‌ جووین و گازگرتن/ قه‌پگرتن

چواره‌م:تووشی سه‌رئێشه‌و گێژیی و ئازاری گوێ و که‌م-بیستنیی و ویزه‌له‌ناو گوێدا ده‌بن.

پێنجه‌م: گرانیی یان گیربوونی ده‌م کردنه‌وه‌و داخستن. ئه‌و که‌سانه‌هه‌ندێ جار ده‌میان گیر/قوفڵ ده‌بێت و ناتوانن ده‌میان بکه‌نه‌وه‌یان هه‌ندێ جار له‌باوێشکێکدا یان ده‌م کردنه‌وه‌یه‌کی زۆردا ده‌میان گیر ده‌بێت و داناخرێت.

هۆکاره‌کانی چین؟

هۆکاره‌کانی به‌ته‌واوه‌تی دیارنین به‌ڵام هه‌ندێ هۆکاری یاریده‌ده‌ر هه‌ن بۆ دروستبوونی ئه‌م گرفته.

کووتانی ددانه‌کانی هه‌ردوو شه‌ویلگه‌که‌به‌یه‌کدا و ددانه‌جیڕه‌زۆر جار ئه‌م گرفته‌دروست ده‌که‌ن. کاتێک ئه‌م جوومگه‌یه‌هیلاک ده‌بێت به‌هۆی فشاری زۆره‌وه، ئیتر دیسک/ خه‌پله‌ی ناو جوومگه‌که‌تووشی داخوران ده‌بێت و له‌شوێنی خۆی ده‌رده‌په‌ڕێت. ئه‌م فشاره‌که‌به‌هۆی ددان-کووتان و ددانه‌جیڕه‌وه‌دروست ده‌بێت، ڕووی گه‌زه‌ی ددانه‌کان ساف و ته‌خت ده‌کات که‌به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌کرێت. هه‌روه‌ها ماسولکه‌کانیش کرژده‌بنه‌وه. زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن ئه‌م گرفته‌/ ددانه‌جیڕه‌یان/ هه‌یه‌جونکه‌له‌کاتی نووستندا ڕووده‌دات.

فشاری ده‌روونی زۆرجار ده‌بێته‌هۆی ئه‌م ناڕێکییه‌، که‌وا له‌خه‌ڵک ده‌کات ددانیان تووند به‌یه‌کدا بنێن و ماسولکه‌کانیشیان  گرژبکه‌نه‌وه.

ئه‌م ناڕێکی جوومگه‌یه‌زۆر له‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌گرفتی ددانیان هه‌یه، وه‌ک کلۆری ددان و له‌قینی ددان که‌وه‌های لێده‌کات یه‌ک لای ددانه‌کانی به‌کاربهێنێت. ئه‌وانه‌ی سه‌وه‌فانیان هه‌یه‌، گرفتی ماسولکه‌یان هه‌یه‌، یان پێشتر لێدان/ یان برینداری ده‌م و چاو و شه‌ویلگه‌کانیان هه‌بووه‌، کارده‌کاته‌سه‌ر ناڕێکیی ئه‌م جوومگانه.

نه‌خۆشییه‌که‌چۆن ده‌دۆزرێته‌وه؟

ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌هه‌ر نیشانه‌یه‌کی ئه‌م ناڕێکییه‌ده‌که‌یت ئه‌وا به‌زووترین کات سه‌ردانی پزیشکێکی ددان بکه. هه‌تاکو زووتر چاره‌سه‌ربکرێت باشتره.

پزیشکی ددان هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م ناڕێکیی جوومگه‌یه‌ت لێده‌کات، و جوومگه‌کان و ماسوولکه‌  په‌یوه‌سته‌کانیش ده‌پشکنێت.  له‌وانه‌یه‌پێویست به‌تیشکی سینی و سیتی سکانCT scan، MRI ،X-ray بکات.

چاره‌سه‌رکردن

ئه‌گه‌ر ئه‌م باره‌ت هه‌بوو ئه‌وا له‌وانه‌یه‌پاش جه‌ند ڕۆژێک ئازاره‌که‌خۆی نه‌مێنێت. له‌هه‌مان کاتدا باشتر وایه‌خواردنی نه‌رم بخۆیت و دووربه‌له‌خواردنی ڕه‌ق و جیڕ.

دووربکه‌وه‌له‌هه‌ندێ کاریگه‌ری فیزیاوی که‌زیان به‌جوومگه‌که‌ت ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ک بنێشت چووین و ده‌م کردنه‌وه‌ی زۆر و گازگرتنی به‌هێز. دانانی ئایس-پاک ice pack  و گه‌رمی له‌به‌رده‌م گوێ یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری جوومگه‌کان ده‌دات.

ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ت تووند و به‌هێزبوو یه‌کسه‌ر سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه.

ئه‌گه‌ر شه‌ویلگه‌که‌ت گیر/قوفڵ بوو ئه‌وا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کتوپڕی بکه. له‌م کاته‌دا پزیشکه‌کان یارمه‌تی کردنه‌وه‌ی ده‌مت ده‌ده‌ن.  

هه‌ندێ جار پزیشکی ددان ئامێری پاسه‌وانی شه‌وانه‌ت بۆ دروست ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی قاڵبی ددانه‌کانت بۆ وه‌رده‌گرێت. یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات بۆ بیرجوونه‌وه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی تووندی ددانه‌جیڕه‌که‌ی.

هه‌ندێ جار پزیشکی ددان ده‌رمانی ئازارشکێن و خاوکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کانت بۆ ده‌نووسێت.

له‌وانه‌یه‌له‌هه‌ندێ باری قورسدا پزیشک بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ریی بدات بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی جوومگه‌کانت.  

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك